
ده‌قی چیرۆکی شه‌وێک ته‌نیاتر له جاران به پی دی ئێف لێره وه‌رگره
من و هونه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ره - حاجی له‌ک ساڵی ۲۰۰۳

هه‌ولێر- پارکی شه‌هید سامی عه‌بدوره‌حمان- پاییزی ۲۰۰۴
رۆژگاره‌کان بێره‌حمانه به سه‌ر ئه‌م جاده‌ی ته‌مه‌نه‌وه دێن و ده‌چن
ئه‌وه‌ی که ده‌مێنی له زه‌ینمدا تۆی
گه‌ر حه‌زیش ده‌که‌ی برۆیت و نه‌گه‌رێیته‌وه
برۆ
به‌ڵام ده‌سته‌کانت له لام جێبهێڵه
په‌نجه‌کانم بێکه‌سترن له‌وه‌ی بێ په‌نجه‌کانت هه‌ڵ بکه‌ن
هه‌میشه کاتێ به ناو شه‌قامی ته‌نیایدا باوه‌ش به یه‌کدا ده‌که‌ن
به شه‌رمه‌وه په‌نجه‌کانم به په‌نجه‌کانت ده‌ڵێن: تووندتر بمگوشه به‌خۆتا
ژن، له دایک سالارییه‌وه تا فێمێنیزم
ئا: جه‌مال نه‌جاری
"ناوت ده‌دره‌وشێته‌وه، له‌و کاته‌که‌دا که مه‌زنی خۆت سه‌لماندبێت و له‌و شوێنه‌ی که هه‌ر ناوێک له‌سه‌ر پیاو بێت که له داوێنی تۆ بووه که پیاوانیش چوونه‌ته میعراج. قسه له‌باره‌ی تۆوه ده‌که‌م، له تۆ که سنووره‌کانی گوناه و پاکیت پاراستووه و له گشت کاتێکدا بۆ پاراستنی بایه‌خه‌کانی ژن بوونت به‌هایه‌کی مه‌زنت به‌خشیوه".
درێژه‌ی بابه‌ت

کاکه حه‌مه و ئێرانچێتی...
به ناو سایته‌کاندا ده‌گه‌ڕام و له ناکاو ئه‌م هه‌واڵه‌ی رووداو نێت که له ئاژانسی هه‌واڵی فارس وه‌ریگرتبوو، سه‌رنجمی راکێشا:
"سکرتێری پارتی سوشیالیست دیموکراتی کوردستانی عێراق ستایشی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌هه‌مبه‌ر کوردی ئه‌و وڵاته‌ی کرد.
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری پارتی سوسیالیشی دیموکراتی کوردستانی عێراق له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ رادیۆ کوردی تاران رایگه‌یاند "له‌نێو وڵاتانێک که هاووڵاتی کوردی تێدا نیشته‌جێ یه، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌مووان باشتربووه و هه‌موو مافه‌کانی هاووڵاتیانی کوردی له‌به‌رچاو گرتووه".
ناوبراو هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئێستای ده‌وڵه‌تی تورکیای له‌هه‌مبه‌ر کوردی ئه‌و وڵاته به سیاسیه‌تێکی نه‌رم وه‌سفکرد "
درێژه‌ی بابه‌ت
"رۆژهه‌ڵاتییه‌کان باشووریان نه‌خواردووه"!!*
وه‌ڵامێک بۆ بابه‌ته‌که‌ی گۆڤاری جیهان
جه‌مال نه‌جاری

بابه‌تێک له ژماره 2 ی گۆڤاری جیهان بڵاوبۆته‌وه به‌ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتییه‌کان باشووریان خوارد" که دیار نییه کێ نووسیویه‌تی و به‌ڵام ناوی جیهان له پێشه‌کی بابه‌ته‌که هاتووه و خۆی وه‌ک راپۆرتێکی شیکاری پێناسه کردووه، هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک روانینی نێگه‌تیڤانه‌یه سه‌باره‌ت به‌و رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی که له باشوری کوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و من وه‌ک رۆژهه‌ڵاتییه‌ک که ماوه‌ی 5 ساڵه له باشووری کوردستان ده‌ژیم و باشووریشم نه‌خواردووه،به پێویستم زانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که هه‌ڵگری وه‌ڵامدانه‌وه‌ن، وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ رۆهه‌ڵاتییه‌کان به جۆرێک له جۆره‌کان بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم.
خودی ناونیشانه‌که جۆرێک له ئیهانه‌کردنی پێوه دیاره که هه‌ر که‌سێک بیخوێنێته‌وه وا ده‌زانێ باشوور هیچی تیا نه‌ماوه و رۆژهه‌ڵاتییه‌کان هه‌موویان خواردووه!
درێژه‌ی بابه‌ت
له په‌راوێزی بابه‌تی "خوێندکاره سه‌رگه‌ردانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
جه‌مال نه‌جاری

دوا به دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌نووس "مه‌ولود ئافه‌ند" له‌گه‌ڵ به‌رێز "عارف بێهنموون" به‌رپرسی لێژنه‌ی خوێندکارانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له سایتی رێنسانس دا و بۆ تیشک خستنه سه‌ر قسه‌کانی کاک عارف به پێویستم زانی هه‌ندێ شت ڕوون بکه‌مه‌وه و له هه‌مان کاتدا ئه‌و گرێیه له دڵم بکه‌مه‌وه که ده‌مێک بوو به ته‌ما بووم بابه‌تێک له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشوری کوردستان بنووسم.
هه‌ر وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌که دا ئاماژه‌ی پێکراوه، وه‌رگرتنی خوێندکار له پارچه‌کانی تر بۆ زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر بڕیاری به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به رێژه‌ی 5% له دوای رووخانی رژیمی به‌عس که‌وته قۆناغی جێبه‌جێ کردن و ساڵانه سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک کۆمه‌ڵێک خوێندکاری له باکورو رۆژهه‌ڵات و رۆئاوای کوردستان وه‌رگرتووه و ئیمکاناتی خوێندنی بۆ پێکهێناوه.
درێژه‌ی بابه‌ت

له دوای پرۆسه‌ی ئازادی ئێڕاق و له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵێکی زۆر له کورده‌کانی پارچه‌کانی رۆژهه‌ڵات، باکوور و باشووری رۆژئاوای کوردستان، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن روویان له باشووری کوردستان کردووه. بێجگه له‌و کوردانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی کار‌و کاسبی هاتوونه باشووری کوردستان، زۆریشن ئه‌و لاوانه‌ی که له زانکۆکانی ئێران، تورکیا و سووریا بۆیان نه‌لواوه ده‌رێژه به خوێندن بده‌ن و به‌و بۆنه‌شه‌وه روویان له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان کردووه و له هه‌ر سێ پاریزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک نیشته‌جێ بوون.
به‌شێکی زۆری ئه‌و خوێندکارانه، دوای ته‌واوکردنی خوێندن، له‌به‌ر هۆکاری سیاسی و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسێۆن، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی ژیانی پێشوویان و به‌هۆی ئه‌وه‌ش ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێڕاقییان نییه، مافی کارکردنیان له داموده‌زگا ئیدارییه‌کانی باشووری کوردستاندا نییه.
هه‌موو ساڵێک دوای ته‌واوبوونی وه‌رزی خوێندن، به‌شیک له‌و خوێندکارانه به ناچاری و به ڕێگای قاچاغ‌دا، ده‌ربازی وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌بن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و گه‌نجانه له ڕێگایاندا بۆ ئه‌وروپا، گیانیان له ده‌ستداوه؛ گه‌نجه‌کان به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و چاره‌نووسه‌ش به‌رده‌وامن له کۆچکردن و هه‌ر وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن "چوونکه چاره‌یه‌کی دیکه‌یان نییه". ئه‌وساڵیش، وه‌ک ساڵانی پێشوو، کۆمه‌ڵێک له‌و خوێندکارانه‌ی زانکۆیان ته‌واو کردووه (70 خوێندکار؛ له‌کۆی 340 خوێندکاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) دیسان به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ئێڕاقییان نییه، له داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دانامه‌زرێن؛ ئه‌وه له کاتێکدایه که به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندنیان ته‌واو کردووه، له‌هه‌موو ئیمکاناتێکی زانکۆ بێبه‌ش کراون و "به‌شه ناوخۆیی"یه‌که‌شیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
ئه‌و کۆمه‌ڵه خوێندکاره که نه‌یانتوانیوه شوێنی .....
درێژه‌ی بابه‌ت

شه‌هیدی شه‌ری راسته‌قینه یان شه‌ڕی نه‌خوازراو
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ شه‌هید بوونی پۆلێک پێشمه‌رگه
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هه‌واڵی شه‌هید بوونی پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی سێ حزبی کوردی رۆژهه‌ڵات له ماڵپه‌ره کوردییه‌کاندا بڵاو بۆته‌وه، له راستیدا ئه‌مه هه‌واڵێکی دڵته‌زێن بوو و مرۆڤ ده‌تاسێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵێم که ئه‌م پێشمه‌رگانه بۆ شه‌هید ده‌بن و هۆکاری شه‌هید بوونیان چییه؟
وڵاتی ئێران ئه‌مرۆ به قه‌یرانێکی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ناره‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له لایه‌ک و گوشار و زه‌ختی وڵاتانی ده‌ره‌وه له لایه‌کیتر حکومه‌تی ئێرانی خستۆته ژێر گوشار و حکومه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ست بۆ هه‌موو کارێک ده‌بات و هه‌موو رێگه‌کان تاقیده‌کاته‌وه.
له کوردستانی ئێرانیش ناوه ناوه خه‌ڵک بێزاری و ره‌قی خۆیان ......
درێژه‌ی بابه‌ت


